Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی له‌به‌رامبه‌ر رۆبڵدا فرۆشت


په‌یام


سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی، ئه‌لێكسانده‌ر دیوكۆڤ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ رۆبڵی رووسیی كردووه‌، راشیگه‌یاند: "له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌وت به‌ رۆبڵ به‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئابووریی ئه‌وراسیا ده‌فرۆشین".  

ئه‌لێكسانده‌ر دیوكۆڤ له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پیترسبێرگ روونكردنه‌وه‌ی دایه‌ رۆژنامه‌وانان.  

دیوكۆڤ ئاشكرایكرد ده‌ستیان به‌ واژووكردنی رێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌به‌رامبه‌ر رۆبڵی رووسیدا كردووه‌ و رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتمان بۆ ئه‌رمینیا له‌ به‌رامبه‌ر رۆبڵدا هه‌نارده‌ كردووه‌. له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌وت به‌ رۆبڵ به‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئابووریی ئه‌وراسیا ده‌فرۆشین".  

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانن رێكه‌وتنه‌كان به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌به‌رامبه‌ر یورۆ و یواندا ئه‌نجامبده‌ن و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی یورۆ و یوانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین. رێكه‌وتنه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌ كه‌ رێگه‌ به‌و گۆڕانكارییه‌ ده‌دات". 


752 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر