Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سه‌ردانی ئێران ده‌كات


په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌، وەزیری دەرەوە، ھایکۆ ماس، ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئێران دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە و رێکەوتنی ئه‌تۆمیی نێوان تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژووکراوە. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ماریا ئەدیبار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بەرلین ئاشكرایكرد ھەفتەی داھاتوو لە میانەی گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە، ھایکۆ ماس دەگاتە تاران.

ماریا ئەدیبار رایگه‌یاند: "ئێوە ھەڵوێستی ئێمە دەزانن، ھەوڵی پاراستنی رێکەوتنی ئه‌تۆمی و مانەوەی دەدەین، لەبەر ئەوەی پێمان وایە رێکەوتنێکی باشە و رێگری لە دەستخستنی چەکی ئه‌تۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەکات".

تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ سەردانەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ گەورە وڵاتانی تری یەکێتیی ئەوروپا ئه‌نجامده‌درێت، لەوانەش فەرەنسا و به‌ریتانیا.

ھایکۆ ماس لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران چاوی بە ھاوتا ئێرانیەکەی، محەمەد جەواد زەریف و گەورە بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە دەکەوێت.

180 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر