Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران: لێدوانه‌كانی تره‌مپ دوباره‌ن و شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه‌ نین


په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپ به‌ دوباره‌ و دژیه‌ك ناوده‌بات و ده‌ڵێت:"شایه‌نی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ نین له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌".

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دوایین لێدوانه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا، رایده‌گه‌یه‌نێت لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپ له‌ ئه‌وروپا دوباره‌ و دژیه‌كه‌ و هیچ به‌هایه‌كی‌ نیه‌ و شایه‌نی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ نوێ نییه‌ له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌داوه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو؛ باسكردن له‌ دۆسیه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ هاوكاری‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ و واش ده‌كات متمانه‌ له‌نێوان وڵاتانی‌ به‌شدار له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌مێنێت.

هه‌روه‌ك وڵاتانی‌ ئه‌وروپای‌ به‌شدار له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ به‌ پابه‌ند نه‌بون به‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ تۆمه‌تبار كردوه‌  رایگه‌یاندووه‌"دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ واشنتۆن، وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌توانایاندا نییه‌ دۆخێك بهێننه‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردولا بپارێزێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه‌".

159 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر