Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆجه‌لان په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌و داوای راگرتنی شه‌ڕ ده‌كات


په‌یام

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌یامێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا له‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ ده‌كات رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگرنه‌به‌ر.

به‌پێی میدیاكان پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌ردانی ئیمرالی كردووه‌و  چاوی به‌ ڕێبه‌ری‌ زیندانیكراوی‌ په‌كه‌كه‌ كه‌وتووه‌، له‌و دیداره‌دا ئۆجالان ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌وڵه‌ت به‌ سیاسه‌تی نكۆڵیكردن و له‌ناوبردن ناتوانێت هیچ ئه‌نجامێك وه‌ربگرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌میش په‌كه‌كه‌، بۆ چاره‌سه‌ر ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنه‌به‌ر.

له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئیمرالیش، ئۆجالان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، نه‌ ده‌توانێت بڵێ هه‌موو ڕێگه‌كانی دیدار كراونه‌ته‌وه‌، نه‌ ده‌شتوانێ بڵێت هه‌موو ڕێگه‌كان داخراون، پێویسته‌ هه‌ندێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌ناڵ به‌ ته‌واوه‌تی بكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌رێنی ده‌بێت.

هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕێبه‌ری‌ زیندانیكراوی‌ په‌كه‌كه‌ سڵاوی بۆ خه‌ڵكی شه‌نگال ناردووه‌ و وتوویه‌تی‌، له‌ شه‌نگاله‌وه‌ تا ڕه‌قه‌، خه‌ڵكی ئێزدی تووشی كۆمه‌ڵكوژیی بوون، به‌ڵام ئه‌وان له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێزدی سه‌ركه‌وتن، بۆیه‌ش دڵیان خۆشه‌، ئۆجالان داواشی كردووه‌، چیتر خه‌ڵكی شه‌نگال نیگه‌ران نه‌بن و با به‌رده‌وام بن له‌ دامه‌زراندنی ژیانی ئازادیی خۆیان.

ئۆجالان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و  باسی له‌وه‌كردووه‌، پێویسته‌ گه‌لی باكوری سوریا بۆ ئازادیی زیاتر تێبكۆشن، به‌ڵام گه‌لانی دیكه‌ی سوریاش به‌شداری ئه‌و تێكۆشانه‌ بن، راشیگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ هه‌موو گه‌لانی سوریا ژیانێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ پێشبخه‌ن و سه‌ربكه‌ون، هیچ هێزێك ناتوانێت ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌.

310 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر