Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌


په‌یام

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ شه‌ممه‌ شاندی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و یه‌كێتی نیشتیمانیش سێ ناوی نوێ بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ده‌خاته‌ به‌رده‌ست شانده‌كه‌ی پارتی.

له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌ سلێمانی به‌رێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێشكه‌شكراوون. 

 به‌پێی‌ دواین زانیاری‌ كه‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتوه‌، دوای راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌ دژی یه‌كتر، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ په‌یوه‌ندییان ئه‌نجامداوه‌ و ئاستی گرژیه‌كانی نێوانیان رووه‌و خاوبوونه‌وه‌ی به‌رچاو چووه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ سبه‌ینێ 8ی حوزه‌یران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجامبده‌ن.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌پرسی له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌په‌یامی راگه‌یاند له‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی‌ سێ ناوی‌ نوێی‌ ئاماده‌ كردوه‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك و بۆ وه‌رگرتنی‌ بۆچونی‌ پارتی‌ش له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ شه‌ممه‌دا  پێشكه‌شی‌ شاندی‌ پارتی‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد" هه‌ریه‌ك له‌  لیوا جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشوتری‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك، خالید شوانی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ یه‌كێتی‌ له‌ به‌غدا و راوێژكاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ پێشو، هاوكات مامۆستایه‌كی‌ زانكۆ-ش له‌نێو كاندیده‌كاندایه‌.

رۆژی (28/ ی ئایاری رابردوو به‌ پاساوی یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، فراكسیۆنی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتیش تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان.

441 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر