Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی رانیه‌ دوو باندی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌ و بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كات



په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رانیه‌، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا، هێزه‌كانیان به‌ هاوكاری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، باندێكی سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ 700 دۆلاری ساخته‌یان سپی كردوه‌ته‌وه‌ و بڕی سێ هه‌زار و 200 دۆلاریان پێگیراوه‌ و به‌ پێی مادده‌ی 281 له‌ یاسای سزادانی عێراقی راگیراو ن و دانیشیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.
ئاسایشی رانیه‌ ئاشكراشیكردوه‌ هه‌ر له‌ رۆژانی جه‌ژندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری شیشه‌دا گرتووه‌ و په‌ ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كراوه‌ته‌وه‌و به‌ پێی مادده‌ی 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌.


199 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر