Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی سوتانی ده‌غڵ‌ و دانی جوتیاران ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قه‌ره‌بووی سوتانی ده‌غڵ و دانی جوتیاران ده‌كاته‌وه‌و، به‌پێی ئاماره‌كانیش زیاترله‌ 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی دانه‌وێڵه‌ سوتاون.

حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ دانه‌وێڵه‌كانیان سوتاوه‌و،  زیانه‌كانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌خه‌مڵێنرێت و، دواتر ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كرێت.

وتیشی: به‌پێی ئاماره‌كان،  تائێستا زیاترله‌ (20) هه‌زار دۆنم زه‌وی دانه‌وێڵه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی دۆخی ئه‌منییان تێدا جێگیر نیه‌ سوتاوه‌و، به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانیشه‌وه‌، پێده‌چێت له‌داهاتوودا زیانه‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشان بكه‌ن.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا حه‌مید نایف، ئاشكراشیكرد: پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕی زیان و پاره‌ی پێویست بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیاران بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه‌ و، له‌سه‌ر بنچینه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كانیش، بڕ و چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كان دیاریده‌كرێت.

181 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر