Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقتەدا سەدر لەمەودوا نوێژی هەینی لەگەڵ شوێنكەوتوەكانی ئه‌نجامنادات

په‌یام

موقتەدا سەدر بڕیاریداوە لەمەودوا لەگەڵ شوێنكەوتووەكانی بەشداری نوێژی هەینی نەكات، كەسێكی نزیكیشی هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، كە هەندێك  له‌ شوێنكه‌وتووانی ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ ماچ ده‌كه‌ن و به‌پیرۆزی ده‌زانن كه‌ سه‌در تێیدا وه‌ستاوه‌.

ساڵح محەمەد عیراقی كەسی نزیك لە موقتەدا سەدر، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی "بەهۆی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ژمارەیەکی بەرچاو لە شوێنکەتووەکانی رەوتەکەیان، کە گوایە خۆشەویستی و عەشقیان نیشانداوە بۆ ڕابەرەکەیان لە مزگەوتی کوفە، موقتەدا سەدر بڕیاریداوە لەمەودوا ئامادەی مەراسیمی نوێژی هەینی مزگەوتەکەی نەبێت".

دوێنێ هەینی پاشئەوەی موقتەدا سەدر لە وتاری هەینی مزگەوتی کوفە تەواوبوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە شوێنکەوتوانی به‌ لێشاو چوونه‌سەر مینبەری مزگەوتەکە و شوێنی وتاردانی موقتەدا سەدر و بەشێوەیەکی زۆر زیادەرەوییانە دەستیان بە ماچکردنی داروبەردی مینەبەرەکە و هوتاف کێشانی جیاجیا بە ناوی سەدرەوە كرد.

ساڵح محەمەد، ڕوونیشیکردووەتەوە، بەشێکی ئامادەبووانی نوێژی هەینی مزگەوتی کوفە، خۆیان بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی موقتەدا سەدرەوە خەریککردووە، بێئەوەی ئاگاداری وتار و ئامۆژگارییەکانی سه‌در و نوێژەکانیان بن.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و ئامادەبوونەش وا لێکدراوەتەوە کە نوێژخوێنان بۆ وێنەگرتنی سەدر ئامادەبوون نەک نوێژ و ئامۆژگاریی و ڕێنماییەکانی، بەو هۆیەشەوە بڕیاریداوە چیتر ئامادەی نوێژ هەینی مزگەوتی کوفە نەبێت.

لە کۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئەو كەسە نزیكەی سەدر راشیگەیاندووە، لەمەودوا موقتەدا لە كاتی نوێژی هەینیدا هەوڵدەدات گەشت بكات تا فەرزی نوێژی هەینی لەسەر نەمێنێت و ئامادەبوونیشی نەبێتەهۆی زیانگەیاندن و كێشەی شەرعی بۆ ئامادەبوانی نوێژی هەینی.

877 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر