Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: سزاکانی ئەمدواییەی ئەمریکا هیچ واتایەک بۆ دانوستان ناهێڵێتەوە

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، سەپاندنی سزاکانی ئەمدواییەی ئەمریکا هیچ واتایەک بۆ دانوستان ناهێڵێتەوە.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، سەپاندنی سزاکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای پێترۆکیمیایی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بەهایەک بۆ داواکەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ ناهێڵێتەوە.

دوێنێ هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ماددە پێترۆکیمیاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەسەپێنێت.

لەوبارەیەوە موسەوی رایگەیاند، تەنها یەک هەفتە بەس بوو بۆئەوەی ئەمریکا بیسەلمێنێت کە داواکەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ داوایەکی بێ مانایە، لەبەرئەوەی سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند.

سزاکەی ئەمریکا بەسەر گروپی پێترۆ کیمایی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەو بیانووە هات کە پەیوەندی بە چالاکییە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانەوەیە.

165 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر