Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌گه‌ڵ سوێندخواردنی نێچیرڤان، مه‌سرور بارزانیش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت

په‌یام

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 10ی مانگ له‌گه‌ڵ سوێدنخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانیش وه‌كو كاندیدی پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: "ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان هاتووه‌و، بڕیاره‌ رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و عیراق و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌ مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات.

وتیشی: به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌وان وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه‌ مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران دیاری ده‌كه‌ن و، دواتریش مه‌ڕسومی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رده‌چێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات.

437 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2019

بابەتی زیاتر