Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی دوو سیناتۆری پێشووی ئه‌مریكا له‌ ماڵه‌كانیان به‌ كوژراوی دۆزرانه‌وه‌

په‌یام

له‌ دوو رووداوی جیاوازدا ته‌رمی دوو سیناتۆری پێشووی ئه‌مریكا له‌ ماڵه‌كانیان به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیا جیهانیه‌كان، دوو سیناتۆره‌ كوژراوه‌كه‌ پێشتر له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ركانزاس و ئۆكلاهۆمایان ده‌كرد و له‌ دوو رووداوی نادیاردا به‌ گوللـه‌ كوژراون.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ پۆلیس ته‌رمی سیناتۆری پێشووی كۆمارییه‌كان، لیندا كۆلینز، سمیسی 56 ساڵی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له‌ كه‌رتی راندۆڵف دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ گوللـه‌ كوژراوه‌ و تاوانه‌كه‌ مه‌به‌ستدار بووه‌.

 سیناتۆره‌كه‌ی دیكه‌ سه‌ر به‌ كۆمارییه‌كانه‌ و ناوی جۆناسان نیكۆلزه‌ و ته‌مه‌نی 53 ساڵه‌ و له‌ ساڵی 2000 تا 2012 له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای كردووه‌، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی، ته‌رمی ئه‌ویش به‌ كوژراوی له‌ ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

516 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2019

بابەتی زیاتر