Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ دوای 8 مانگ له‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، گه‌یشته‌ هه‌ولێر

په‌یام

بە مەبەستی‌ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری‌ عێراق لە فڕۆکەخانەی‌ نێودەوڵەتی‌ هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان پێشوازی‌ لێکرا.

له‌دوای بوون به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵحه‌ بۆ هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر پارتی رایگه‌یاندبوو ئاماده‌نییه‌ پێشوازیی لێبكات تاوه‌كو سه‌ردانی هه‌ولێربكات.
له‌دوای گه‌یشتنی به‌ هه‌ولێر دواتر لە هۆڵی‌ سەعد عەبدوڵا هەریەک لە مەسعود بارزانی‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ و مەسرور بارزانی‌ کاندیدی‌ ڕاسپێردراوی‌ پارتی‌ بۆ کابینەی‌ نوێی‌ حکومەت پێشوازییان له‌ سه‌رۆككۆماری عێراق كرد.

بەرهەم ساڵح لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمەکەدا، هیوای‌ سەرکەوتنی‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌ خواست و داوای‌ چارەسەری‌ کێشەکانی‌ نێوان هەرێم و عێراقی‌ کرد. وتیشی "ئارامی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست بەبێ دابینکردنی‌ مافی‌ کورد نایەتە دی‌".
سه‌رۆككۆماری عێراق راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆنەیەكی مێژویی و گرنگە، وێرای ئاماژە سیاسیەكانی، هیوادارین ببێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێی پێشكەوتن و ئاشتەوایی و ئاوەدانی بۆ كوردستان و بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەردەمانێك كاك مەسعود و جەنابی مامجەلال پێكەوە، بۆ ویژدانیش بە هاوكاری و پشتیوانی كاك نەوشیروان توانیان قۆناغێكی سەخت و دژوار تێپەڕێنن و كوردستان لە قۆناغی دڵەڕاوكێ و ئەگەری جیاجیاوە بۆ قۆناغی ناساندنی دەستوری و پێگەی دەستوری لەناو عێراقدا بسەلمێنن".

ڕۆژی‌ ٢ی‌ ئۆکتۆبەری‌ 2018، بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای‌ پارتی‌ بەرهەم ساڵح لەسەر پشکی‌ یەکێتی‌ بە سەرۆکی‌ کۆماری‌ عێراق هەڵبژێردرا و بەوهۆیەشەوە گرژی‌ کەوتە نێوان پەیوەندییەکانی‌ پارتی‌ و یەکێتی‌ و پارتی‌ وەکو سەرۆکی‌ کۆمار مامەڵەی‌ لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا نەدەکرد.

196 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر