Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان، گۆڕانكاری له‌ لۆگۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت

په‌یام

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لۆگۆ نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان" به‌ زمانی ئینگلیزی خسته‌پاڵ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم، لۆگۆیه‌كی نوێی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ زمانی ئینگلیزی خراوه‌ته‌ پاڵ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، كه‌ پێشتر به‌ته‌نها ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌و دوو زمانه‌ هه‌بوون.

لۆگۆ نوێیه‌كه‌ هه‌مان لۆگۆ كۆنه‌كه‌یه‌ واته‌ داڵێك باڵه‌كانی كراوه‌ته‌وه‌ له‌نێو ئاڵای كوردستان كه‌ ره‌نگه‌كانی سور، سپی، سه‌وزه‌ و خۆرێكی 21 تیشكی له‌نێودایه‌ و له‌ خواره‌وه‌ی داڵه‌كه‌ش ساڵی 2005 نوسراوه‌، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ساڵی دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا سوێندی یاسایی خوارد و به‌و پێیه‌ش بوو به‌ دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ دوای مه‌سعود بارزانی، كه‌ ساڵی 2017 هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاند.

717 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر