Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. بۆردومانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دو ڕووسیا، 45 مه‌ده‌نی كرده‌ قوربانی

په‌یام

له‌ ئاكامی بۆردومانكردنی سوپای رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا له‌ باكووری سووریا 45 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ میانی په‌لامارێكی ئاسمانییدا، كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له‌ شاری خان شه‌یخون، هه‌روه‌ها بازاڕی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ شورین سه‌ربه‌ پارێزگای ئیدلب بۆردومانكراون.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ میانی په‌لامارێكی دیكه‌دا شارۆچكه‌كانی ته‌مانیعه‌، و ئه‌لته‌حا له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب له‌گه‌ڵ سنووره‌كانی پارێزگای حه‌ما له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیاوه‌ بۆردومانكراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌دا، شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و 39ی دیكه‌ش برینداربوون.

 له‌ 25ی مانگی نیسانی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كانی سوپای رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان 231 كه‌سی مه‌ده‌نی كه‌ 59یان منداڵان كوژراون و 659ی دیكه‌ش برینداربوون.

157 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر