Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریی نییه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا نابێت.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هایكو ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، له‌ میدیاكانی‌ جیهان و ئێران باس له‌وه‌ ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی هایكو ماس په‌یوه‌ندی به‌ نێوه‌ندگیریكردن هه‌یه‌ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا.

موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچونكردنه‌ بۆ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ نێوه‌ندگیریكردن له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌مریكا نییه‌.

177 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر