Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا، شكستیهێناوه‌

په‌یام

سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا، شكستیهێناوه‌.

حه‌مدڵڵا موهیب راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بۆ كاروباری ئه‌منی رایگه‌یاند دانوستانه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا، شكستیهێناوه‌.

راوێژكاری ئه‌منی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان وتی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی لێنكه‌وتووه‌ته‌وه‌، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، شكستیهێناوه‌.

حه‌مدڵڵا موهیب وتیشی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌وپه‌ڕی تا چوار مانگی دیكه‌ ده‌توانێت خۆی رابگرێت، چونكه‌ پاره‌یه‌كی وای له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ تا له‌ پێناو سازكردنی دانوستانی ئاشتی، سه‌ردانی وڵاتێكی دیكه‌ بكات.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان، رایگه‌یاندبوو كه‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا، قوناغی باشی بڕیوه‌.

183 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2019

بابەتی زیاتر