Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كراو پاسه‌وانێك كوژرا

په‌یام


میدیای‌ فه‌رمی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ " شەوی رابردوو تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كراوه‌و بەهۆی تەقەكردنەكەوە پاسەوانێكی گۆڕان شەهید بووه‌"  راشگه‌یه‌نراوه‌، بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە دەكات.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌، " كاتژمێر یەك و 30 خولەكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كردووه‌ لە سلێمانی و بەتوندی لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە پاسەوانێك بەناوی رێبەند فەرهاد شەهید بوو " .

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌، میدیای گۆڕان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ " بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ شەهید بوونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگاییكردنی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە".


771 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر