Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ناوزەد کرا


په‌یام

پەرلەمانی کوردستان، بۆ ناونانی سەرۆکی حکومەتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، كۆبوه‌وه‌.

ئه‌مرۆ پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی 87 پەرلەمانتار مەسرور بارزانی ناوزەند کرد بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

بۆ تەواوکردنی بڕگەکانی دانیشتنی دوێنێ دوشەممە کە تیایدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربو، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

کارنامەی دانیشتنەکە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاوی کرده‌وه‌ تایبەت بوو به‌ ناونانی سەرۆکی حکومەت تا لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە راسپێردرێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەماوەی (30) رۆژدا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا له‌كۆی‌ 97 په‌رله‌مانتاری‌ ئاماده‌بوو، به‌ ده‌نگی‌ 87 په‌رله‌مانتار، كاندیدی‌ پارتی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌سرور مه‌سعود موسته‌فا بارزانی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناوزه‌د كرا.

چاوه‌رێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپێدرێت و پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا كابینه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری‌.


271 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر