Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن له‌باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه‌


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد پابه‌ندی ئه‌و په‌یمانانه‌ بن كه‌ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ داویانه‌. 

سه‌ید عه‌باس موسه‌وی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وتی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و په‌یمانانه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ ناویانه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانماندا نین، ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ورووپا پابه‌ندی ئه‌و په‌یمانانه‌ بن كه‌ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ داویانه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌پێی پێویست پابه‌ندنه‌بوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان و خۆیان رانه‌گرتووه‌ به‌رامبه‌ر ویسته‌كانی واشنتۆن كه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نادیده‌ ده‌گرن.

موسه‌وی به‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ سه‌ركۆماری ئێران، ماوه‌ی 60 رۆژی داوه‌ به‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ پابه‌ندبوون به‌ په‌یمانه‌كانی تایبه‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ و پێویسته‌ چاودێری ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا چی ده‌كه‌ن.

126 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر