Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئومێد خۆشناو: كابینه‌ی نۆیه‌م به‌كه‌متر له‌ مانگێك پێكده‌هێنرێت


په‌یام

 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو راگەیاند کە لە میانی چەند کاتژمێری داھاتوو سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەم رادەسپێرێت.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەرکەوتووانە کۆتایی پێ ھات و لە ئەمڕۆوە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم بەفەرمی دەستیپێکرد".

ئەو وتیشی: "سوپاس بۆ ھەموو ئەو فراکسیۆنانەی کە ھاوپەیمانمان بوون و رێککەوتنمان ھەبوو و جێبەجێیان کرد و دەنگیان بە کاندیدی ئێمە دا. لە میانی چەند کاتژمێرێکی دیکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتە یاساییەکانی بەکاردەھێنێت و مەرسومی ھەرێمی بۆ راسپاردنی مەسرور بارزانی دەردەکات کە دوای راسپاردنی ٣٠ رۆژی لەبەردەست دەبێت بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ".

ئومێد خۆشناو هەروەها وتی: "بەپێی ھەموو ئەو ئامادەکارییانەی کراون پێکھێنانی کابینەی نۆیەم مانگێک کەمتر دەخایەنێت و لەزووترین کاتدا کابینەکە دروست دەکرێت".

 ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکهینانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد.

221 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر