Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین ھەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی توند لە ئەمریکا دەکات


په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی نیشاندا لە ھەمبەر ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاندبوو، ئەگەر سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە لووتکەی (G-20)دا لە ژاپۆن ئامادە نەبێت ئەوا باجی گومرکی زیاتر بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا دەسەپێنن.

لە وەڵامی ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپدا، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند کە بەتوندی وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە، ئەگەر ھەوڵ بدات گرژییەکانی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات زیاد بکات.

دوێنێ دووشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە چین بەناچاری رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا واژوو دەکات.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی وتبوو "ئەگەر سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە لووتکەی (G-20)دا لە ژاپۆن ئامادە نەبێت، ئەوا باجی گومرکی زیاتر بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا دەسەپێنیین".

لە ماوەکانی رابردوودا، باجی گومرکی بە ٢٥٠ ملیار دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا سەپێندرا.

350 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر