Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاعیری گه‌وره‌ی كورد، وەفایی ده‌ڵێت شیعرەکانم لە ستایشی پێغەمبەردان..

زۆر به‌هێزه‌ بیخوێننه‌وه‌..
شاعیری گه‌وره‌ی كورد، وەفایی ده‌ڵێت شیعرەکانم لە ستایشی پێغەمبەردان..

پیرەمێردی ڕەحمەتی دەگێڕێتەوە:
کاتێک کەچووم بۆ حەج لە نێوان مەککەو مەدینەدا لەگەڵ وەفایی بە یەکگەیشتین، ماوەیەک وتووێژی ئەدەبیمان بە یەکەوە کردووە، لە پاشان وەفایی پێی گوتم: خەڵکی سابڵاخ پێمدەڵێن: ھەموو ھۆنراوەکانت ھەر باسی خەت و خاڵی کیژانە، منیش ئەمەم پێناخۆشە، چونکە ھەموو شیعرەکانم ھەر لە ستایشی پێغەمبەردان...

دوایی گوتی: من ئەمە جاری سێھەمە دێم بۆ حەج، ئەمجاری دواییە وەسییەتم بۆ خەڵکی سابڵاخ کردووەو پێم وتوون: ئەگەر من شیعرەکانم بۆ کیژان وتبن ئەوا ئەمجاریش دێمەوە، وە ئەگەر لە ستایشدا بن ئەوا لای پێغەمبەر دەمێنمەوەو لەوێ دەمرم.!

ئێمەش دوای زیارەتی مەدینە چووین بۆ زیارەتی کێوی (احد)، وەفایی لەوێ تووشی نەخۆشی سک ئێشە بوو و لەوێ کۆچی دوایی کردو ھەر خۆم بە دەستەکانی خۆم لە لمی ئەوێ بەخاکم سپارد.!

سەرچاوە: دیوانی وەفایی

له‌م #گرافیك-ه‌دا زیاتر بزانه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌.

368 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر