Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌ربه‌ت.. به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌، بڕێكی زۆر پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ سووتا


په‌یام

له‌ شاخێكی نزیك شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌، بڕێكی زۆر پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ سووتا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی،  له‌ دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نزیكه‌ی 80 دۆنم زه‌وی پوش و پاوان سووتاوه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وه‌رزی هاویندا، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و سووتانی پوش و پاوان زیاتر ده‌بێت و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ زیانێكی زۆر به‌ جوتیاران و خاوه‌ن زه‌ویه‌ كشوكاڵیه‌كان كه‌وتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌ كاتی سه‌ردانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌غڵ و دان و پوش و پاوانی تیادایه‌ زیاتر به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و نه‌بنه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌و ناوچانه‌دا.

207 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر