Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیدلب.. له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی سوپای رووسیا 20 كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نشین له‌ ئیدلب 20 كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. 
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ڕووسیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی كه‌فر به‌تیح و ماراسیمالا له‌ باشووری پارێزگای ئیدلب و شارۆچكه‌ی ئه‌لزیربه‌ی باشووری حه‌له‌ب، ئه‌نجامدا و به‌ هۆیه‌وه‌ 20 كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. 
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانی وه‌رگیراون، چوار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ شارۆچكه‌ی كه‌فر به‌تیح و ماراسیرمای سه‌ر به‌ ئیدلب و 13 كه‌سیش له‌ گوندی جیباله‌ گیانیان له‌ده‌سداوه‌. 
هاوكات سێ كه‌سی دیكه‌ش له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لزیربه‌ی سه‌ر به‌ حه‌له‌ب له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

213 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2019

بابەتی زیاتر