Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا راهێنان به‌ فرۆكه‌وانه‌ توركه‌كان له‌سه‌ر فرۆكه‌ی‌ F-35 راده‌گرێت


په‌یام

فەرماندەی بنکەی ئاسمانی لوکە لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا، جەنەڕاڵ تۆد کانتەربێری رایگەیاند کە بە ھۆکاری ئەمنی، راھێنانی فڕینی فڕۆکەوانە تورکەکانی F-35 راگیراوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن رایگه‌یاندووه‌ "فەرماندەی بنکەی سەربازیی لوکە، جەنەڕاڵ تۆد کانتەربێری رۆژی ھەینی رابردوو فەرمانی راگرتنی کاروچالاکی (بۆ فڕۆکەوانە تورکەکان) دەرکرد. فەرماندە جەخت لەسەر ئەمنییەت دەکاتەوە. ھیچ شتێکی پێچەوانەی ئەو نامەیە نییە کە بریکاری وەزیر، پاتریک شانھان بۆ وەزیر، خولوسی ئەکار ناردوویەتی". 

لەلایەکی دیکە، وتەبێژی پنتاگۆن، مایک ئاندرێ وتی: "وەزارەت ئاگاداری راگرتنی فڕینەکانی فڕۆکەوانە تورکەکانە. ئەگەر سیاسەتی تورکیا نەگۆڕدرێت، ئەوا لەگەڵ ھاوپەیمانە تورکەکانمان پێکەوە کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بەشداریان لە پڕۆگرانی F-35". 

چوار فڕۆکەوان و ٢٠ کارمەندی سەر بە ھێزی ئاسمانی تورکیا لە بنکەی سەربازیی لوکە لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەرکەکانیان بەردەوام بوون. 

ئیدارەی ئەمریکا کە ئارەزووی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لەلایەن تورکیا لە رووسیا ناکات، بۆ ئەمەش باس لە سەپاندنی زنجیرەیەک سزا بەسەر تورکیادا دەکات کە ئەمە رادەستکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ی بە تورکیای‌ تێدایە.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ر كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35 ڕه‌تكرده‌وه‌ و به‌ "هه‌ڕه‌شه‌كردنی زۆرداری" ناوی برد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سیستمی دادوه‌ری، ڕووبه‌ڕووی ناشیرینكردن بوونه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكاش هیچ بناغه‌یه‌كی یاسایی نییه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ده‌ركردنی بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ هیچ قبوڵكراو نییه‌ و نابێته‌ هۆی زیادبوونی متمانه‌ له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا.

پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، به‌رپرسانی توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ فڕۆكه‌وانه‌ توركه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 35، ڕاگیراوه‌ و ده‌ستپێناكاته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی توركیا له‌ كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400ی رووسی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌پێی پلانی ڕوسیا له‌ ته‌موزی داهاتوودا سیستمه‌كه‌ ده‌گاته‌ توركیا.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، پنتاگۆن تا 31ی ته‌موزی داهاتوو مۆڵه‌تی به‌ توركیا داوه‌، بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ كڕینی سیستمه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی روسیا، ئه‌گه‌رنا سزای دارایی ده‌خاته‌ سه‌ری.

157 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر