Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی‌ كه‌نداو قورس بووه‌


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، هۆشداری دا له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و كێشه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌هۆی قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه‌.

محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئالسانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو زۆر قورس بووه‌.

ئالسانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا روبه‌ڕووی زۆر هه‌وڵ و دژایه‌تی سعوودییه‌ و ئیمارات بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌وان سه‌رۆكایه‌تی نه‌كه‌ن به‌ تیرۆریست ناوی ده‌به‌ن، پێناسی تیرۆر له‌ روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ جیاواز بێت له‌گه‌ڵیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا به‌ هاوكاریكردن و كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ر گرووپ و لایه‌نێك كه‌ هه‌وڵی رێگری له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا بدات.

هه‌ریه‌ك له‌ سعوودییه‌ و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر له‌ 5ی حوزه‌یرانی 2017 ه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر راگرت و چه‌ندین سزایان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.


155 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر