Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ هه‌ولێر بكوژێكی پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ ـى به‌تاوانی‌ دزی‌‌و ساخته‌كاری‌ ده‌ستگیركرده‌وه‌


په‌یام

پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ دوو تاوانباری كوردی‌ دانیشتوی شاری هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تی‌ رێگری‌ و دزی‌ و ساخته‌كردنی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل و به‌ناوی ئاسایشه‌وه‌ چونه‌ سه‌ر ماڵان و هاوڵاتیان راگه‌یاند.

به‌پێی‌ لێدوانی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، یه‌كێك له‌و تاوانبارانه‌ بكوژێكی شه‌هید محمد عه‌زیز ناوسراو به‌ كاك قاسم پاسه‌وانی باره‌گای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سێ كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ كه‌ له‌ ساڵی (2013) تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، دواتر له‌لایان دادگا ئازادكراوه‌ وبه‌ڵام دوای‌ ته‌میز كردنه‌وه‌ی‌ بریاره‌كه‌ی‌ دادگا له‌لایان پارێزه‌ره‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ دادوه‌ر جارێكی‌ تر بریاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌كرده‌وه‌ به‌لاَم ئاماده‌نه‌بوو خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس بكاته‌وه‌ ئێستا له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ و رێگری‌ و دزی‌ و ساخته‌كردنی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركراوه‌ .

له‌ وه‌لاَمی‌ پرسیارێكی‌ په‌یامنێری‌ په‌یام به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌و تاوانباره‌ له‌ سه‌ر تاوانی‌ و رێگری‌ و دزی‌ و ساخته‌كردنی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركراوه‌ نه‌ك كوشتنی‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ به‌ڵام له‌ دادگا دادوه‌ر كه‌یسی‌ كوشتنی‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ دانه‌خستووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دووباره‌ لێكۆلینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

1334 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر