Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانیی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسپارد.

پاش ڕاسپاردنی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، مه‌سروور بارزانی له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌دات به‌ هاوكاریی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاڕی به‌شدارییان له‌ كابینه‌ی نوێ داوه‌، له‌ واده‌ی دیاریكراودا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.

مه‌سروور بارزانی سوپاسی پارتی‌ و په‌رله‌مان‌ و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی‌ كردووه‌ بۆ ناوزه‌دكردن ‌و ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم. ده‌شڵێت ئاواته‌خوازه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.

به‌پێی‌ یاسا 30 ڕۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سروور بازانیدایه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
مه‌سرور بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له‌ كۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ناوزه‌د كرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه‌ ناوه‌كه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.

مه‌سروور بارزانی له‌ 2ی ئازاری 1969 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه‌. ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و، كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌سعوود بارزانییه‌.


213 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر