Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: هێزی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێڕان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت


په‌یام


سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی‌ ئێران ڕایگه‌یاند: فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌ و، هاوكات به‌ كردار هێزی سزاكان به‌ره‌و كۆتایی پێهێنان ده‌چێت.

حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی‌ ''فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌، به‌ڵام هاوشانی ئه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ هێزی سزاكان به‌ره‌و كۆتایی پێهێنان ده‌چێت، به‌ جۆرێك سزاكان كاریگه‌ریی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌".

ڕووحانی دووپاتی‌ كرده‌وه‌، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا سه‌پاندوویه‌تی، له‌ مێژوودا هاوتای نییه‌. وتیشی‌ ئه‌و سزایانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندرا، به‌ ئابڵوقه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا به‌راورد ناكرێت.

هاوكات سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا، له‌ هه‌لومه‌رجێكی باشدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ نایه‌ت كه‌ ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.

162 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر