Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حوسییه‌كان موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی فرۆكه‌خانه‌یه‌كی تری سعودییه‌ كرد


په‌یام

هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سعوودییه‌ كراوه‌ته‌ ئامانجی‌ هێرشێكی‌ مووشه‌كی‌ و 26 كه‌س بریندار بوون.

توركی مالكی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی، پشتڕاستی‌ كرده‌وه‌ "مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌بهای‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ باشووری سعوودیه‌ كراوه‌".
 رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی تیرۆریستی بوویه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 26 كه‌س برینداربوون.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند "مووشه‌كه‌كه‌ له‌ هۆڵی هاتنی گه‌شتیاران كه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ 26 بریندار بوون".

توركی مالكی هێرشه‌كه‌ی‌ به‌ "تیرۆریستی‌" ناوبردووه‌ و، به‌ بێ‌ ناوهێنانی‌ هیچ لایه‌نێك ده‌ڵێت "مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ ئاراسته‌ كراوه‌".

پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ مووشه‌كێكی جۆری كرووز له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌بها له‌ باشووری سعوودیه‌ كراوه‌.

427 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2019

بابەتی زیاتر