Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئیدانه‌ی توندووتیژییه‌كانی‌ سوودانی‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌ران كرد


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی توندووتیژییه‌كانی‌ سوودانی‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌ران كرد.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كاردانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی سوودان نیشانداوه‌ و، داوای‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رچی زووه‌ توندووتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سوودان ڕابگیرێن و، ڕێزیش له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت "جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ كه‌ له‌ میانی توندووتیژییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی سوودان، ژماره‌یه‌ك كه‌س بوون به‌ قوربانی، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ڕاگوزه‌ر به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توندووتیژییه‌كان بكات".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی قۆناغی ڕاگوزه‌ر له‌ سوودان خراونه‌ته‌گه‌ڕ.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پابه‌نده‌ به‌ یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆی سوودان.

139 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر