Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. وه‌زیری دارایی بانگێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت


په‌یام

له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامه‌ كورده‌كان، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر كێشه‌كانی نه‌وت و پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بانگهێشتی فواد حسێن ده‌كه‌ن.

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید و جه‌مال كۆچه‌رو شیروان میرزا و هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕاپۆرتێكیان ئاماده‌كردوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی بانگهێشتی فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و كۆمپانیای سۆمۆ ، وه‌ ڕاپۆرته‌كه‌یان گوزارشت له‌ڕای لیژنه‌كه‌ ده‌كات.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌ ڕو؛ ئه‌نجامه‌كان به‌ كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرێت په‌یوه‌ستن، كه‌ بۆ پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕاسپارده‌ی گرنگی تێدایه‌.

ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له‌ به‌غدا ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، " جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی مانگانه‌ بگاته‌ ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌نگاوی دیكه‌ ده‌گرێته‌به‌ر. 

هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌كه‌ دارایی له‌ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

337 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر