Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی سووتانی ده‌غڵودانی جووتیاران ده‌كات


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی سووتانی ده‌غڵودانی جووتیاران ده‌كات.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی دانیشتنی ژماره‌ 23ی خۆیدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووتان‌و گڕگرتنی ده‌غڵودانی ژماره‌یه‌ك پارێزگا كرد.

له‌ به‌شێك له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ڕله‌مانتاران به‌رپرسیارێتی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌غڵودانی جووتیارانیان خسته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت‌و ڕایانگه‌یاند: پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ نیشتمانییه‌ دابنێت‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانیش بكات.

په‌ڕله‌مانتاران داوایشیان كرد په‌ڕله‌مان به‌ بڕیارێك حكومه‌ت ناچار بكات قه‌ره‌بووی جووتیاران‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری زه‌وییه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری‌و جێگره‌كه‌ی‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ی ڕاسپارد به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بكات‌و په‌ڕله‌مان له‌ هۆكاره‌كانی سووتانی ده‌غڵودانی جووتیاران‌و ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو له‌و باره‌وه‌، ئاگادار بكاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی نوێنه‌ری حكومه‌تیش له‌ په‌ڕله‌مان، له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا له‌ كۆی 150 هه‌زار دۆنم زه‌وی دانه‌وێڵه‌، 40 هه‌زار دۆنم زه‌وی سووتاوه‌.

142 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2019

بابەتی زیاتر