Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئاكرێ شه‌ڕو پێكدادانێكی چه‌كداری هه‌زاران كه‌سی له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕویدا..

په‌یام


شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ قه‌زای‌ له‌ ئاكرێ شه‌ڕو پێكدادانی چه‌كداری له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕوویدا و زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كدار له‌ هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستان و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.

سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ له‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له‌ شاری دهۆك ته‌قه‌ له‌ قوتابییه‌كی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی كرا و برینداركرا، دوای ئه‌وه‌ش كه‌سوكاری قوتابییه‌ ته‌قه‌ لێكراوه‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان برینداركردبوو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌ بووه‌ و په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. به‌ڵام له‌ ئێستادا شه‌ره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

سه‌باح زوبێر به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ته‌ندروستی‌ ئاكرێ‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: تا ئێستا پێنج كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاره‌سه‌ردان.

به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان، هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و به‌رپرسان و پیاوماقوڵانی‌ هه‌ردوو عه‌شره‌تیش له‌ هه‌وڵی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌دان.

په‌یامنێری په‌یام له‌ دهۆك رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی زێباری و هه‌ركیدا بووه‌ كه‌ یه‌كێكن له‌ دوو گه‌وره‌ترین عه‌شیره‌ته‌كانی پاریزگای دهۆك و پێشتریش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ نیواندا هه‌بووه‌ و چه‌ند جارێك شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوانیاندا روویداوه‌.

 په‌یامنێری په‌یام له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی گواسته‌وه‌: كه‌سوكاری ئه‌و قوتابیه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌ قوتابخانه‌ی مێردین له‌ دهۆك ته‌قه‌ی لێكرا، له‌ گوندی باژێرێی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی گرده‌سێنی قه‌زایی ئاكرێ ته‌قه‌یان له‌ ته‌قه‌كه‌ران كردووه‌.

به‌رپرسانی پاریزگای دهۆك دوای ته‌قه‌كردن له‌ قوتابییه‌كه‌ پێشبینی گه‌وره‌بونی ڕوداوه‌كه‌یان كردبوو بۆیه‌ بۆ ڕێگری له‌ هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو هێزێكی زۆری پولیس چوبوونه‌ ئه‌و گونده‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌ پاش ئێواره‌وه‌ ده‌ست به‌ ته‌قه‌ كراوه‌ و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ بیستراوه‌.

1408 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر