Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران: وه‌ستانه‌وه‌ی تاران‌و په‌ككین به‌رانبه‌ر واشنتۆن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جیهاندایه‌.

سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ: وه‌ستانه‌وه‌ی تاران‌و په‌ككین به‌رانبه‌ر واشنتۆن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جیهاندایه‌.

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: وه‌ستانه‌وه‌ی ئێران‌و چین له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسیا و جیهان ده‌شكێته‌وه‌.

له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاریكاری ڕێكخراوی (شه‌نگه‌های) له‌ (بشكیك)ی پایته‌ختی (قرغیزستان)، (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) سه‌رۆك كۆماری ئێران‌و (شی جین بینگ) سه‌رۆكی چین كۆبوونه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (ڕۆحانی) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كین ستراتیجیه‌ و ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌هێزتركردنی ده‌دات.

سه‌رۆكی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی چین له‌ وزه‌ و به‌هێزكردنی هاریكاری له‌ ته‌واوی بواره‌كانی ئابووری، ده‌ربڕی.

له‌ به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆكی چین ڕایگه‌یاند: په‌كین سه‌ره‌ڕای گۆڕانی دۆخه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌وپێش ده‌بات‌و وتیشی: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران گرنگترین هۆكاری له‌باربردنی ئاشتییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

216 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر