Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی برده‌وه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی برده‌وه‌.

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی نێو فراكسیۆنی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدا، (بۆریس جۆنسۆن) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی به‌ریتانیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ گه‌ڕی دووه‌مدا كه‌ بڕیاره‌ 17ی مانگ به‌ڕێوه‌بچێت، (جۆنسۆن) هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

دوابه‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (تیریزا مه‌ی) له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران به‌هۆی شكستهێنانی له‌ ڕازییكردنی په‌ڕله‌مان به‌ پڕۆژه‌ی برێكست، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ (بۆریس جۆنسۆن) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشوو، (جێرمی هه‌نت) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران ده‌كه‌ن.

(بۆریس جۆنسۆن) له‌ كۆی 313 ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی پارێزگاران، به‌ به‌ده‌ستهێنانی 114 ده‌نگ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌‌و (هه‌نت)یش 43 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌، پێنج پاڵێوراوی دیكه‌ش له‌ خوار ئه‌مانه‌وه‌ن‌و سێ پاڵێوراوی دیكه‌ش له‌ كێبڕكێكه‌ ده‌ركران.

175 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر