Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ چین ده‌یان كه‌س به‌هۆی باران‌و لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی چین ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ ‌و لافاوه‌وه‌ 61 كه‌س له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی وڵات گیانیان له‌ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی چین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد هه‌ر به‌ هه‌مان هۆكاره‌وه‌ 356 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون‌و ماڵ‌و حاڵی خۆیان چۆڵ كردووه‌‌و 9300 خانووش ڕووخاون‌و زیاتر له‌ سێ ملیۆن هێكتار زه‌وی كشتوكاڵییش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زیانه‌كانی به‌ ملیارێك‌و 93 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، (4300) كه‌س له‌ نێو ئه‌و شه‌پۆله‌ی لافاوه‌ ڕزگاركراون كه‌ له‌ هه‌رێمی (گوانگدۆنگ)ی باشووری خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ تا (چونگچینگ)ی باشووری خۆرئاوای گرتووه‌ته‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هۆشدارییان دا له‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌رێمه‌كانی باكوور ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌ بارانی لێ باریوه‌ وه‌ك له‌ هه‌رێمه‌كانی باشوور، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی هه‌ڵسانی ئاوی ڕووباری زه‌رد زیاتر ده‌كات.

211 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر