Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌مریكا كه‌سێك به‌ تاوانی كوشتنی چه‌ند كه‌سێكی موسڵمان به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا درا.

له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی سێ گه‌نجی مسوڵماندا، دادگایه‌كی ئه‌مریكا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر پیاوێكدا سه‌پاند.

له‌ 10ی شوباتی ساڵی 2015 كریگ هیكسی 50 ساڵ سێ گه‌نجی مسوڵمانی له‌ ناوچه‌ی چابڵ هێڵی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینای ئه‌مریكا كوشت‌و ڕۆژی ڕابردوو له‌ نێو هۆڵی دادگادا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا نا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بكوژه‌كه‌ دواتر به‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو "ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕاگرتنی شوێنی ئۆتۆمبێل بووه‌‌و تیایدا سێ كه‌سی له‌ نێو ماڵی خۆیاندا به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوشتووه‌".

قوربانییه‌كان (زیا به‌ره‌كات)ی 23 ساڵ‌و (یوسر ئه‌بوساڵحی) هاوسه‌ری 21 ساڵ‌و (ڕزان)ی 19 ساڵی خوشكی یوسر هه‌رسێكیان به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینی بوون‌و له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌ دووری سێ كیلۆمه‌تر له‌ زانكۆی نۆرس كارۆلینا نیشته‌جێ بوون.

زیا له‌ قۆناغی دووی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی نۆرس كارۆلینا، بوو، یوسری هاوسه‌ریشی ئه‌و ساڵه‌ له‌ هه‌مان كۆلێژ وه‌رگیرابوو، ڕزانی خوشكی یوسریش خوێندكاری نه‌خشه‌سازی بووه‌.

گه‌رچی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان خوازیار بوون دادگا ڕووداوه‌كه‌ به‌ تاوانی ڕقلێبوونه‌وه‌ به‌ هۆكاری ئایین ئه‌ژمار بكات، به‌وپێیه‌ی هه‌رسێ قوربانییه‌كه‌ مسوڵمان بوون، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

315 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2019

بابەتی زیاتر