Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. هەردوو عه‌شیره‌تی زێباری و هەرکی کۆتاییان به‌ شه‌ڕ هێنا

په‌یام

شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی‌ زێباری‌ و هەرکی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كۆتاییپێهات و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ردوولا بریاریانداوه‌ چیدیکە شەڕ نەکەن.

ئیدریس ھەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، "هەردوو بنەماڵەی زێباری‌ و هەرکی رێککەوتنیان واژووکردووە کە چیدیکە شەڕ نەکەن‌ و کۆتایی پێبێنن".

راشیگه‌یاند: رێککەوتنەکە بەئامادەبونی نوێنەری سیداد بارزانی بووەو هەردوولا رێککەوتنیان واژوکردووە. 

شه‌وی‌ رابردوو لەگوندێکی‌ قه‌زای‌ ئاکرێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك شەرو پێكدادانی‌ چه‌كداریی لەنێوان هەردوو عه‌شیره‌تی زێباری و هەرکی روویداو بەهۆیەوە 6 كه‌س له‌هه‌ردوولا برینداربوون. 

437 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر