Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترامپ: ئێران هێرشی سەر دوو کەشتیـیەکەی ئەنجامداوە

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ئێران ئەو هێرشەی ئەنجامداوە کە رۆژی پـێنجشەممە کرایە سەر دوو کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کەنداوی عومان.

ترامپ لە چاوپێكه‌وتنێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی وتی "ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە و بەڵگەش ئەو ڤیدیۆیەیە کە نیشانی دەدات ئێرانیـیەکان مینێک لە نزیک یەکێک لە کەشتیـیەکان هەڵده‌گرنەوە، ئه‌ه‌شیان بۆیه‌ كردووه‌ تاوەکو هیچ بەڵگەیەک بە دوای خۆیاندا جێنەهێڵن.

وتیشی "ڕووداوەکە بە جدی وەردەگرن و ڕێگە نادەن کەنداوی عومان دابخرێت و تەنانەت ئەگەر داشبخرێت ئەوا درێژە ناکێشێت".

تره‌مپ، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی باراک ئۆباما سەرۆکی پـێشووی ئەمریکا گرت لە بەرامبەر شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئێرانداو وتی "بەهۆی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەوە ئێران کە وڵاتی تێرۆرە ملیاران دۆلاری دەستکەوتووە".

رۆژی پـێنجشەممە 13ی 6ی 2019 دوو کەشتی کە یەکێکیان نەرویژیـیە و ئەوی دیکەیان ژاپـۆنی، لە کەنداوی عومان هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

260 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر