Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌یدسادق.. تۆمه‌تبارێك به‌ بڕێك دۆلاری‌ ساخته‌ی ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌بڕێك دۆلاری ساخته‌ی‌ ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌.

به‌شى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ پێویست‌ و به‌دواداچونی‌ ورد مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ پێبووه‌و سه‌رقاڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ بووه‌.

له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، كه‌سێكی‌ دیكه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌ و ئێستا هه‌ردووكیان به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 289، 298 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون.

پۆلیسى سلێمانى رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كردونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دراوه‌ ساخته‌كه‌.

305 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر