Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای باشوور ته‌واوی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگرت

په‌یام

كۆریای باشور كه‌ پێنجه‌مین وڵاتی هاورده‌كاری نه‌وتی ئێران بوو، ته‌واوی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تاران ڕاگرت.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌مانگی ئایاری رابردوه‌وه‌ كۆریای باشوور كه‌ پێنجه‌مین وڵاتی هاورده‌كاری نه‌وتی ئێران بوه‌ ته‌واوی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ راگرتوه‌.

 به‌پێی زانیاریه‌كان كۆریای باشوور له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی هاورده‌ كردنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج زیادكردووه‌.

به‌پێی داتاكانی نه‌وتی ئێران له‌عه‌مباره‌كانی جیهاندا، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆریا باشوور رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌سفر نزیكده‌بێته‌وه‌.

200 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2019

بابەتی زیاتر