Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میدیكانی نزیك له‌ پارتی: نەجمەدین کەریم گەڕایەوە هەولێر





په‌یام 


میدیاكانی نزیك له‌ پارتی بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ د. نەجمەدین کەریم شەوی رابردوو 15-6-2019 گەڕاوەتەوە هەولێر.


لەماوەی رابردوو ژمارەیەک میدیای کوردی و عەرەبی هەواڵی دەستگیرکردنی د. نەجمەدین کەریم-یان لە فڕۆکەخانەی بەیرووت لە لوبنان بڵاوکردەوە. 

دوای ئەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی پرسی دەستگیرکردنی د. نەجمەدین کەریم بڵاوکردەوە و رایگەیاند: نەجمەدین کەریم فەرمانی دەستگیرکردنی دادگای هەیە لە ئاستی ئینتەرپووڵ لە 31-10-2018 و هەروەها فەرمانێکی دیکەی دەستگیرکردنی دادگای عێراقی هەیە لە 12-4-2018.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها رایگەیاند، ئینتەرپووڵی لوبنانی ئاگاداری کردوونەتەوە کە ئەوان بە کەفالەت ئازادیان کردووە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی لوبنان، بەڵام پاسپۆرتەکەی لێوەرگیراوە و رێگەی گەشتکردنی پێنادرێت.

لەدوای ئەو هەواڵانە نووسینگەی رۆژنامه‌وانی د.نەجمەدین کەریم هەواڵی دەستگیرکردنی رەتکردەوە و بە هەوڵێکی ناوبرد بۆ "چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی هاونیشتمانیان و بۆ دوورخستنەوەی رایگشتی لەو کێشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک هەن".

563 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر