Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە یادمان نەچێت ئەرجەنتین بەرانبەر کێ دۆڕا؟


بڕیار ته‌ها






خواستی هەردوو هەڵبژاردەکە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە لە پێناو گرتنی پێشەنگی گروپەکە و ئاسانبوونی ئەرکیان لە قۆناغی هەشتدا، وایکرد یارییەکەی کراوە و زۆر خێرا و پڕ هێرش ببینین.


شکستی ئەرجەنتین بەرانبەر کۆلۆمبیا بەو جۆرەش قورس نییە، چونکە پێکهاتەی ئەم جیلەی کۆلۆمبییەکان یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکانی ئەمریکای باشوور و چەندین یاریزانی ئاستبەرزی یانەکانی ئەوروپا لەو ڕیزەکانیاندا دەبینرێت.


کۆلۆمبییەکان بەراورد بە ئەرجەنتینییەکان، لە ڕووی بەرگرییەوە باشتر دەرکەوتن و توانیان بەرگرییەکی ناوچەی باشتر لە کاتی پێویستدا بکەن، ئاستەبەرزی ئۆسپێنای گۆڵپارێزیش هێندەی دیکە پاڵپشتی بەرگریکارەکان بوو تا ئەوەی لەو گڕوتینە سارد نەبنەوە.


لە بەرانبەریشدا یاریزانانی ئەرجەنتین دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا لەکەمی گۆڵێك تۆمار بکەن و ڕێگە نەدەن ئە و گرێ کوێرەیە لە یاریگا بەجێبمێنێت و تائەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا گرفتی دەروونیان بۆ دروست نەکات .


بەرگری ئەرجەنتین لە باڵەکانەوە وەک پێویست نەبوو، لە هەردوو تایمەکەدا هێرشەکانی کۆلۆمبیا لە باڵی چەپ و راستەوە دزەیان دەکرد و مەترسیان دورست دەکرد، ئەمەش تەنیا بەرگریکارەکان لێن بەرپرس نین، بەڵکو خەمساردی هێرشبەری باڵەکانیش لە هاوکاریکردنی بەرگریکاری باڵەکانیدا گرفتێکی دیکەی تانگۆ بوو.


لە کۆتایدا هێنانە دەرەوەی ئاگیۆرۆ و بەشداری پێکردنی سوارێز لە خولەکی 79دا گۆڕانکارییەکەی ئاسایی و بێ تاکتیکی بوو، ئەگەرنا لەو خولەکەدا تانگۆ بە گۆڵێک لە داوە بوو، پێویست بوو ژمارەی هێرشبەرانی ئەرجەنتین زیاد بکرێت تا ئەوەی بەرگریکارانی کۆلۆمبیا بۆ نزیک ناوچەی سزا بگەڕێنەوە و فشاریان بکەوێتە سەر و لە ناوەندا دەرفەت بۆ ئەرجەتین برەخسێت هێرشەکانیان چر بکەنەوە، بەڵام هێنانە دەرەوەی ئاگیۆرۆ جۆرێک بوو لە کۆڵدان و تەسلیم بوون.


#کۆپا_ئەمریکا

206 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر