Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دابه‌شكردنی ئاو له‌ زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی بۆ ماوەی 2 رۆژ راده‌گیرێت

په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ژمارەیەك گەڕەك و ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە، كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین ناكرێت.

بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران، لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان - سلێمانی، بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت تاوه‌كو پاكده‌كرێته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هێڵی گواستنەوەی ئاو دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كە گەڕەكەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی سلێمانی، تەواوی ناوچەی قڕگە، خەبات و كازیوە،  قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیرەمەگرون، بازیان، تاسڵوجە و گۆپاڵە بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ ئاویان راده‌گیرێت.

449 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر