Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا سه‌ید عومه‌ر ئایچی گه‌وره‌ زانای ئایینی كۆچی دوایی كرد

په‌یام

مامۆستا سه‌ید عومه‌ر حوسه‌ینی ناسراو به‌ مامۆستا سه‌ید عومه‌ر ئایچی گه‌وره‌ زانای ئایینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا له‌ گوندی قاراوای سه‌ر به‌ شاری سه‌قز له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایكبووه‌و هه‌ر به‌ منداڵی باوكی مردووه‌و ئه‌ركی ژیانی خوشك و دایكی كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی باوكی، مامۆستا ده‌چێته‌ حوجره‌ی فه‌قێیان و ده‌ست به‌خوێندنی وانه‌ی زانسته‌ شه‌رعییه‌كان ده‌كات و هه‌رزوو له‌ ناو هاوه‌ڵه‌كانیدا ناوبانگ په‌یدا ده‌كات.

له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت و ده‌ست  به‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌ فه‌قێیان ده‌كات و ده‌یان مامۆستا له‌ ناوچه‌ی سه‌قزو ده‌وروبه‌ری پێده‌گه‌یه‌نێت.

له‌كۆتاییه‌كانی ژیانیشیدا مامۆستا زیاترله‌ 20 ساڵه‌ له‌ گوندی ئایچی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز سه‌رقاڵی ئامۆژگاریی و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینییه‌.

دوای ملمڵانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شه‌وی رابردوو  مامۆستا سه‌ید عومه‌ر ئایچی له‌ شاری تاران كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ گوندی ئایچی و ئه‌مڕۆش له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ خاكسپێردرا.

654 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر