Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانی گرتن بۆ ڕاكان جبووری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك ده‌ركرا

په‌یام

دادگای كه‌ركووك له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ راكان جبووری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك ده‌ركرد.

عارف قوربانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌م پارانه‌، دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ راكان جبووری ده‌ركرد.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان راكان جبووری 68 ملیۆن و 950 هه‌زار دیناری ته‌نیا بۆ كڕینی مادده‌ی خۆراكی و خواردن له‌ میوانخانه‌كه‌ی خه‌رجكردووه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان و زیندوكردنه‌وه‌ی‌ ته‌عریب لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كان ده‌ستی‌ تۆمه‌ت بۆ راكان جبوری راده‌كێشن و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ندین تاوانی‌ سیاسی  و ئیداری.

404 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر