Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل له‌ مانگی ڕابردووا 421 فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ 78یان مناڵن

په‌یام

سوپای ئیسرائیل ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردووا 421 فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ 78یان مناڵ و شه‌شیان ئافره‌تن.

ژماره‌یه‌ك ده‌زگای فه‌ڵه‌ستینیی تایبه‌ت به‌ كاروباری به‌ندكراوان، ڕایانگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل ته‌نیا له‌ مانگی ئایاری ڕابردوودا، 421 فه‌ڵه‌ستینیی‌ ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا 78 منداڵ و شه‌ش ئافره‌ت هه‌ن.

ده‌سته‌ی كاروباری دیل و ئازادكراوانی‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی ڕزگاریخواز و یانه‌ی دیلی فه‌ڵه‌ستینی و ده‌زگای ویژدان بۆ چاودێریكردنی دیل و مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شدا ده‌ڵێن "به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ 145 فه‌ڵه‌ستینی له‌ شاری قودس، 60 له‌ پارێزگای خه‌لیل، 12 له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ و 204ی دیكه‌ش له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی كه‌ناری ڕۆژئاوا له‌ لایه‌ن ده‌ستگیر كراون".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ تا كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا، ژماره‌ی به‌ندكراوانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیلدا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هه‌زار و 500 كه‌س، له‌نێویاندا 220 منداڵ و 43 ئافره‌ت هه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه‌ 500 كه‌س به‌ فه‌رمانی كارگێڕی به‌ بێ دادگاییكردن، به‌ند كراون.


159 جار خوێندراوەتەوە
16/06/2019

بابەتی زیاتر