Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتنێكی‌ تری‌ پرسی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو





په‌یام

‏‎ ئەمرۆ دوشەممە ۱۷ی 6ی2019 ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکالاکەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو، 


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ هۆشیار عه‌بدوڵاو سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید، سێ‌ په‌رله‌مانتاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌،  رایانگه‌یاند لە "نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین".

‏‎به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ناو به‌یاننامه‌كه‌ " دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆک وەزیری عێراق وەربگرێت، داوا لە نوینەری سەرۆک وەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆک وەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت".



ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سێ په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌


لێدوانی رۆژنامەوانی:

‏‎ ئەمرۆ دوشەممە ۱۷ ی حوزەیران ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکالاکەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو،لە نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین.

‏‎ دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆک وەزیری عێراق وەربگرێت ، داوا لە نوینەری سەرۆک وەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆک وەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.

لەو چوارچیوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی.

لە ماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەکان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و لەبەرامبەریشدا خەڵک باجەکەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بون،بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین.

ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمس
هۆشیار عەبدوڵا

343 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر