Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 76 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هیندستانی گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ میانی دوو رۆژی رابردوودا، شه‌پۆلێكی گه‌رما ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هیندستانی گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا تا ئێستا 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی هیندستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 33 كه‌س له‌ ناوچه‌ی ئورانگ ئاباد، 31ی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی گایا و 12ی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی ناوادا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ 50 پله‌ی سه‌دی و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، جووتیار و كرێكارانن كه‌ به‌ هۆی كاره‌كانیانه‌وه‌ به‌و گه‌رما سه‌خته‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێواره‌ له‌ژێر تیشكی خۆردا ماونه‌ته‌وه‌.

201 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر